لەگەڵفرۆشیار،فرۆشتنەکەتئاسانتربکە
سیستەمێکی پێشکەوتوو و بێوێنە بۆ بەڕێوەبردنی ژیرانەی فرۆشگاکەت؛ لە خاڵی فرۆشتنی خێرا (POS) و چاودێری وردی کۆگا، تا تۆماری قەرز، ڕاپۆرتی دارایی و خاوەندارێتی فرۆشگای ئۆنلاین بە دۆمەینی سەربەخۆ. ١٠٠٪ بەبێ ئینتەرنێت کاردەکات بە خێرایی ئەوپەڕ، لەگەڵ پاراستن و هاوکاتکردنی هەوری بەردەوام.






ALL-IN-ONE CLOUD POS

هەموو ئەوەی کاروبارەکەت پێویستی پێیەتی
سیستەمێکی پێشکەوتووی بەڕێوەبردن، لە کۆگاوە تا فرۆشگای ئۆنلاین — بە شێوازێکی زۆر خێرا و مۆدێرن.
فرۆشگای ئۆنلاین بە دۆمەینی سەربەخۆ
بە یەک کلیک هەموو بەرهەمەکانی ناو کۆگات بکە بە فرۆشگایەکی ئۆنلاینی خێرا، بە بەستەری تایبەت، بەبێ خاوبوونەوە و لەگەڵ وەرگرتنی داواکاری لە واتسئەپ.
بەڕێوەبردنی کۆگا و کاڵاکان
چاودێری وردی کۆگا، گواستنەوەی کاڵا لە نێوان کۆگاکان، زانینی سەرمایەی هەبوو و پۆلێنکردنی کاڵاکان بە ووردی.
هاوکاتکردنی بەکۆمەڵی کاڵاکان
دوگمەی تایبەتی هاوکاتکردن لە کۆگادا کە تەواوی کاڵا و وێنەکان بە یەک لێدان بە خێرایی باڵا دەخاتە سەر فرۆشگای ئۆنلاین بەبێ وەستان.
خاڵی فرۆشتنی خێرا (POS)
پڕۆسەی فرۆشتنی چەند چرکەیی لە کاونتەردا، گەڕان بە بارکۆد سکانەر، داشکاندن لەسەر پسوولە، و گونجاو بۆ هەموو مۆبایل و تابلێتێک.
وەسڵی فەرمی و چاپی گەرمی
چاپکردنی پسوولە لە ڕێگەی چاپکەری بلووتوس و وایفای (Thermal Printer 80mm & 58mm)، لەگەڵ هەناردەکردنی وەسڵ بە PDF و هاوبەشکردنی لە واتسئەپ.
دەفتەری قەرزی کڕیاران
تۆماری تەواوی قەرزی کڕیار، پارەدانی قیست بە چەند جارێک، ئاگاداری وادەی دانەوە، و دەرکردنی بەیاننامەی حسابی کڕیار بە کوردی.
قەرزی دابینکەران و پسوولەی کڕین
تۆمارکردنی حسابی بازرگان و دابینکەرەکان، فاتورەی کڕینی کاڵا، قەرزی ماوەی دابینکەران و ئاسانکاری لە پاکتاوکردنی حسابات.
هەژماری کارمەند و دیاریکردنی دەسەڵات
دروستکردنی هەژمار بۆ کارمەند و ژمێریارەکان، دیاریکردنی سنوری دەسەڵاتی هەر یەکەیان، و بینینی لۆگی هەموو چالاکییەکان لە ئەدمین پانێڵ.
ڕاپۆرت و شیکاری قازانجی پوخت
هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی قازانجی پوخت، داهاتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە، و دیاریکردنی پڕفرۆشترین و بەقازانجترین بەرهەمەکانت.
چاودێری خەرجییە گشتییەکان
تۆمار و پۆلێنکردنی خەرجییەکانی وەک (کرێی دوکان، مووچەی کارمەند، کارەبا، شتی نەبینراو) بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی دروستی سەرمایە.
کارکردنی تەواو بێ ئینتەرنێت (Offline-First)
سیستەمەکە تەنانەت لە ئەگەری نەمانی خەتیش بە تەواوی کار دەکات، فرۆشتن ڕاناگرێت و هەموو داتاکان بە سەلامەتی لەسەر ئامێرەکەت دەمێننەوە.
هاوکاتکردنی هەوری و باکەپ
پاراستنی داتاکان لە لەناوچوون لە ڕێگەی هاوکاتکردنی هەوری خۆکار، هەناردەی باکەپ، و گەڕاندنەوەی سەرجەم زانیارییەکان لە هەر کاتێکدا.
فرە-دراو و دینار / دۆلار
پشتیوانی تەواوی دیناری عێراقی (IQD) و دۆلاری ئەمریکی (USD) بە گۆڕینەوەی کاتیی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای نرخی بۆرسەی ڕۆژ.
ئاگاداری کەمی کاڵا و بەسەرچوون
سیستەمی هۆشیاری پێشوەختە کە لە کاتی نزیکبوونەوەی تەواوبوونی ژمارەی کاڵاکان لە کۆگا یان بەسەرچوونی بەرواریان ئاگادارت دەکاتەوە.
زمانی کوردی ڕەسەن و تایپۆگرافی تایبەت
دیزاینکراو لە بنەڕەتەوە بۆ زمانی کوردی و فۆنتی فەرمی بەهیج جەننە، لەگەڵ ڕووکاری کوردی ڕاست-بۆ-چەپ (RTL) و پشتگیری تەکنیکی بەردەوام.
فرۆشگاکەت بخەرە ناو گیرفانتەوە
ئێستا ئەپی فرۆشیار بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید دابەزێنە و فرۆشتن، کۆگا و قەرزەکانت بە ئاسانی بەڕێوەببە.
iOS 15+ & Android • داگرتنی بێ بەرامبەر • وەشانی نوێ لە هەردوو ستۆر لایڤە
دەربارەی فرۆشیار — ساڵێک لە پەرەپێدانی چڕ و کوالێتی بێ سازش
فرۆشیار تەنها ئەپلیکەیشنێکی ژمێریاری ئاسایی نییە؛ بەڵکو بەرهەمی زیاتر لە ساڵێک شەونخوونی و پەرەپێدانی بەردەوامی ئەندازیارییە بە تەلارسازییەکی یەکجار پێشکەوتوو، بۆ ئەوەی خاوەنکارەکان بتوانن بە متمانەی تەواوەوە و بەبێ هیچ خاوبوونەوەیەک تەواوی فرۆشگاکەیان لەناو گیرفانیاندا بەڕێوەببەن.
ساڵێک لە تێکۆشان بۆ کوالێتی ئەوپەڕی
ماوەی ساڵێکە تیمی فرۆشیار بە چڕترین شێواز و شەونخوونییەوە کاری لەسەر دەکات. سەدان تاقیکردنەوە و چاکسازیی ورد ئەنجامدراون تا سیستەمەکە لە ژێر قورسترین پەستانی کڕین و فرۆشتندا هێمن، خێرا و پارێزراو بێت و هیچ داتایەکت نەفەوتێت.
ئامانجی فرۆشیار چییە؟
کۆتاییهێنان بە دەفتەری قەرز و حیساباتی سەرلێشێوێن؛ هێنانەکایەی سیستەمێکی دارایی، کۆگا و فرۆشتنی هێندە سادە و ناسک کە هەر کەسێک لە یەکەم ڕۆژەوە بتوانێت وەکو شارەزایەک بەڕێوەی بەرێت بەبێ پێویستی بە خولی فێربوون.
بەتەمای چییە؟ ئاسۆی داهاتوو
فرۆشیار بەردەوام لە گەشەکردندایە؛ بەستنەوەی فرۆشگاکەت بە فرۆشگای ئۆنلاینی تایبەت، بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد (AI) بۆ پێشبینیکردنی کاڵا و فرۆش، و فەراهەمکردنی ئیکۆسیستەمێکی پێشکەوتوو کە بزنسەکان بگەیەنێتە بەرزترین ئاست.
چەندە پێشکەوتووە لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە؟
بنیاتنراو لەسەر بەهێزترین داتابەیسی لۆکاڵ (Local SQLite) کە ١٠٠٪ بەبێ ئینتەرنێت کاردەکات بەبێ ئەوەی یەک چرکە کارەکانت بوەستێنێت. هاوکات لەگەڵ هەبوون یان هاتنەوەی هێڵی ئینتەرنێت، داتاکانت بە خێرایی لەگەڵ هەور هاوکات دەبنەوە.
بۆ هەموو جۆرێک لە کاروبار دروستکراوە
لە دوکانێکی بچووکەوە تا کۆمپانیا و کۆگا زەبەلاحەکان، فرۆشیار وەڵامدەرەوەی هەموو پێداویستییەکانە
مارکێت و سوپەرمارکێت
دوکانی مۆبایل و تەکنەلۆژیا
خاوەن کۆگا
کاری ئۆنلاین و پەیجەکان
مەندوبەکان و دابەشکەران
کۆمپانیاکانی مەندوب
دوکانی جلوبەرگ
دەرمانخانە و کلینیک
دوکانی کاتژمێر
ئێکسسواراتی ئافرەتان
پارچەی یەدەگی سەیارە
کۆگا زۆر گەورەکان
ڕێستورانت و کافێ
چەندین بواری دیکە...
ببەرە خاوەنی وێبسایتی فەرمی فرۆشگاکەت
هەموو بەرهەم و کۆگاکەت بە یەک کلیک دەبن بە وێبسایتێکی تایبەت بە براندی خۆت؛ کڕیارەکانت دەتوانن بە ئاسانی کاڵاکانت ببینن و ڕاستەوخۆ داواکاری بنێرن.

فرۆشگای فەرمی نموونەیی
باوەڕپێکراو لە فرۆشیارکوالیتی بەرز • گەیاندن بۆ هەموو شارەکان • داواکاری بە ئۆنلاین
نوێWireless Bluetooth Earbuds Pro

Stainless Steel Water Bottle

Genuine Leather Wallet
ئۆردەری نوێ لە وێبستۆر گەیشت!
کڕیار: دانەر ئاراس • ٣ کاڵا • 125,000 IQD
دەبێتە وێبسایتی فەرمی خۆت
بەبێ کۆمپانیای پڕۆگرامین و کاتی زۆر، فرۆشگاکەت دەبێتە خاوەنی ماڵپەڕێکی مۆدێرن بە ناونیشانی تایبەت بە براندی خۆت.
نمایشکردنی تەواوی کاڵا و نرخەکان
هەموو بەرهەمەکانت لەگەڵ وێنە، نرخ، کاتیگۆری و ڕوونکردنەوەی وورد بە ڕێکی بۆ کڕیارەکانت دەردەکەون.
لینکی تایبەت بۆ ناردن بۆ کڕیاران
لینکی تایبەتی وێبسایتەکەت دەتوانیت لە بایۆی ئینستاگرام، مەسنجەر، یان واتسئەپ بۆ هەموو کڕیارەکانتی بنێریت.
وەرگرتنی ڕاستەوخۆی داواکارییەکان
کڕیاران کاڵاکان هەڵدەبژێرن، ناونیشان و مۆبایلیان تۆمار دەکەن و داواکارییەکە بە تەواوی زانیارییەکانەوە ڕاستەوخۆ دەگاتە دەستت.
داخڵکردنی لۆگۆ، زانیاری و سۆشیال میدیا
بە تەواوی دەتوانیت لۆگۆی فرۆشگاکەت، وێنەی کەڤەر، تەلەفۆن، ناونیشان و پەیجەکانی ئینستاگرام و واتسئەپت لەناو وێبسایتەکەت دابنێیت.
هاوکاتکردنی بەردەوام بە ١-کلیک
هەر کاڵایەک لە ئەپی فرۆشیار کەم و زیاد بکەیت یان نرخەکەی بگۆڕیت، بە یەک چرکە لە وێبسایتەکەدا نوێ دەبێتەوە.
